زیاد لە حەوت هەزار خانەنشین مووچەكانیان بە ئەلیكترۆنی وەردەگرن و سلێمانی سەركەوتنی بەدەستهێنا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەدوو مانگی ڕابردوودا و بۆ یەكەمجار لە بانكی مەڵكەندی سلێمانی بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی، لە ئێستادا ئەو سیستەمە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری فراوانتر كراوە و زیاد لە حەوت هەزار خانەنشین بەو سیستەمە مووچەكانیان وەردەگرن، بە وتەی خانەنشینان و بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی ئەو سیستەمە سەركەوتنی بەدەستهێناوە و وەزارەتی دارایش پلانی هەیە جێبەجێكردنی سیستەمەكە گشتگیر بكات.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەدوو مانگی ڕابردوو توانیمان بەسەركەوتووانە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی بەشێوەی ئەلكیترۆنی، هەزاران خانەنشین جێبەجیبكەین و لەمانگی ڕابردوو زیاد لە هەزار و 400 خانەنشین بەشێوەی ئەلیكترۆنی مووچەیان وەرگرت، لە ئێستادا ژمارەی ئەو خانەنشینانەی بەو سیستەمە مووچە وەردەگرن بۆ حەوت هەزار خانەنشین زیاد بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم پلانی هەیە كە دابەشكردنی مووچەی بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆسەرجەم خانەنشینانی سەربازی و شارستانی بكاتە ئەلكیترۆنی، ئەوەشی بەهۆی ئەو سەركەوتنەی كە لەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە سلێمانی و بەدیاریكراوی لە بانكی مەڵكەندی بەدەستهات.
بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستاپرۆسەكە زۆر سەكەوتووانە ئەنجامدراوەو بووەتە جێگەی ڕەزامەندی خانەنشینان، بۆیە لە سلێمانی، بانكی مەڵكەندی پێنج نوسینگەی لەناو شاری سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كردووەتەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



