
باران بارین
SNN-
کەشناسی هەرێم کاتی کۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی راگەیاند، کە ماوەی سێ رۆژە ناوچەکانی هەریمی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 14- 4 – 2023، کاریگەری ئەو شەپۆڵە بارانەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی دێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هەبوونی کەمێک باران بارین لە کات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە نزیکەى 1 تـــا 3 پلە.
هەروەها سبەی شەممە 15- 4 – 2023، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 2 تا 4 پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 14- 4 – 2023
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



