وەزیری ژینگەی عێراق: بانکی نێودەوڵەتی ھاوکار دەبێت لە تێپەڕاندنی کاریگەرییەکانی کەشوھەوای عێراق

وەزیری ژینگەی عێراق، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکی نێودەوڵەتی لە واشتن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی کەشوھەوا و گرتنەبەری ڕێوشوێن و چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا راپۆرتێکی خستەڕوو، و رایگەیاند، بانکی نێودەوڵەتی پێداویستییەکانی پەیوەست بە ئاڵنگارییەکانی گۆرانی کەشوھەوای عێراق دابین دەکات.
نزار ئامێدی رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکی نێودەوڵەتی کە لە 11 تا 14ی نیسان لە واشنتن بەڕێوەدەچێت، ھاوکارییەکانی بانکی نێودەوڵەتی بۆ عێراق پێداچوونەوەی بۆ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،حکومەتی عێراق ھەنگاوی جددی دەگرێتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا، کە ھەڕەشە لە ھەموو جیھان دەکات نەک تەنیا عێراق.
وەزیری ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتی کەشوھەوا و گەشەپێدانی عێراقی خستوەتەڕوو تا ببێتە بنەمایەکی شیکاری بۆ دابینکردنی پێداویستی بەپەلە بۆ گەشەپێدان و رووبەرووبوونەوەی کاریگەرییەکانی کەشوھەوا و گرتنەبەری ڕێوشوێن و چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش



