
SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ڕێكارەكانی تایبەت بە پیدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بە مامۆستایان كەوتووەتە بواری جیبەجێكردنەوە و تائێستا تەنیا لە شاری هەولێر 20 مامۆستا ئۆتۆمبێلیان بەشێوەی قیست وەرگرتووە، جەختیش دەكاتەوە لەگەڵ كۆمپانیای تۆیۆتا و نیسان گفتوگۆمان كردووە بەڵام بەهۆی زۆری بڕی پارەكانیان پیناچێت بتوانین بگەینە ڕێككەوتن.
عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەی مانگێكە لە شاری هەولێر و سلێمانی دەستكراوە بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیستی مانگانە بە مامۆستایان لەگەڵ كۆمپانیای (باجگر)، هاوكات هێشتا لە پاریزگای دهۆك ئەو پرۆسەیە دەستپێنەكردووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو كۆمپانیایە لقی نییە لەو پارێزگایە كە مەرجی سەرەكی بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بەمامۆستایان ئەوەیە كە ئەو مامۆستایەی داوای ئۆتۆمبێلەكە دەكات دەبێت مووچەكەی خۆی لەسەروو یەك ملیۆن دینارەوە بێت و دوو كەفیلیش بهێنێت كە مووچەی هەردوكیان لەسەرو یەك ملیۆن و 600 هەزار دینارەوە بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا تەنها لە شاری هەولێر 20 مامۆستا ئەو ئۆتۆمبێلانەیان وەرگرتووە و لە پاریزگای سلێمانیش ژمارەیەكی كەمتر لەهەولێر وەریان گرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەو مامۆستایەی داوای ئۆتۆمبێلەكە دەكات ئەندامی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بێت و یەكێتی مامۆستایانیش پشتگیری بۆ بكات.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە دەدرێنە مامۆستایان لە جۆری ( جیلین) كە دوو جۆر مۆدیل لە خۆدەگرێت مۆدیلی 2021 و مۆدیلی 2023 هاوكات بەشێوەی قیستی مانگانە دەبێت و قیستەكانیش بەگوێرەی جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبیلەكە دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی لەڕووی نرخەوە بە نزیكەی هەزار دۆلار جیاوازی دەبێت لەگەڵ ئەو نرخانەی كە بەهاووڵاتی ئاسایی دەدرێت لە هەمان ئەو كۆمپانیایانە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



