سەنديکای پارێزەرانی کوردستان ئيدانەی رفاندنی پارێزەرەکەی هەولێر دەکات

SNN
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئیدانەی ھێرشکردنەسەر پاریزەر محەمەد یابە سۆفی دەکات، کە دوێنێ لە ھەولێر لەلایەن چەند کەسێکەوە ھێرشی کرایەسەر و ئاماژەی بەوەکردووە، ھێرشکردنەسەر پارێزەر وەکو ھێرشکردنەسەر دادوەرە و پێشێلکردن و دەستدرێژیکردنە سەر دامودەزگا یاساییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەژمار دەکرێت.
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ھێرشکردنەسەر پارێزەرەکەی ھەولێر، ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشکردنە سەر پارێزەری راوێژکار محەمەد یابە سۆفی دەکەن، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە بە بیانوی نایاسای ھێرشی کرایەسەر و پاش ئەشکەچەندانی جەستەیی و رۆحی و شکاندنی سەر و رووخساری وەک سوکایەتی سەریشی دەتاشرێت.
دەشڵێت “پێویستە دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەستگیر بکەن و رێکاریی یاساییان بەرامبەر بگرنەبەر بۆ ئەوەی رێگە بگیرێت لە تاوانی ھاوشێوە”.
راشيانگەياند: “هێرشکردنە سەر پارێزەر وەک هێرشکردنە سەر دادوەر و دامودەزگا ياساييەکان هەژمار دەکرێت، وەک سەنديکای پارێزەرانی کوردستان سکاڵای خۆمان لە دژی ئەنجامدەرانی ئەو کارە تۆماردەکەين و رێکاری ياسای دەگرينەبەر”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



