نوێترین زانیاری لە بارەی ئەگەری دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق

دۆلار و دینار
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی نرخی ئێستای دینار بەرامبەر بە دۆلار لەلایەن حكومەتەوە دیاریكراوە و لە پرۆژەیاسای بودجەش بەهەمان نرخ دیاریكراوە، بۆیە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە دووبارە گۆڕینی نرخی دۆلار و دینار دەكەن لە لیژنەی دارایی، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە دەكەویتە مانگی داهاتوو.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەكانی بەردەوامە بە مەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی و ئاراستە كردنی بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەمەبەستی خستنە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساكە بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوای پشووەكانی جەژنی ڕەمەزان میواندارێتی وەزارەت و دەستە و پارێزگارەكان دەكەین بۆ وەرگرتنی بۆچوون و داواكارییەكانی ئەوان لەو پرۆژەیاسایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە كە 100 دۆلار بدرێتە 130 هەزار دینار بە بانكەكان و بە 132 هەزار دینار بگاتە كۆمپانیاكان، بەهەمان شێوەش لە پڕۆژەیاسای بودجەش 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیركراوە، بۆیە ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەكەن لە پڕۆژەیاسای بودجە ڕەتدەكەینەوە و بە هیچ شێوەیەك لە گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی باس لە گۆڕینی بەهای دینار نەكراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەكەوێتە دوای ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، بۆیە تائەو كاتە دەبێت حكومەتی عێراق بە قەرز پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت دواتر لە پشكی هەرێم ئەو قەرزانە وەربگیرێتەوە كە حكومەتی عێراق بە هەرێمی كوردستانی داوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



