توركیا مه‌رجى داناوه بۆ رێگه‌دان به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم

ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا | فۆتۆ: Hindustan News Hub
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، توركیا مه‌رجى داناوه بۆ رێگه‌دان به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و ده‌ڵێت: “عێراق رازى نییه به مه‌رجه‌كه‌ى”.
ماوه‌ى 21 رۆژه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش پاش بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى ناوبژیوانى دادگاى پاریس كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌ى جه‌یهانى توركیه‌وه به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا و حكومه‌تى توركیاى به ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار پێبژاردن سزادا.
له‌و باره‌یه‌وه دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، ” هۆكاری دەستنەكردنەوە بە فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوتی هەرێم پەیوەندی بە توركیاوە هەیە. توركیا دەیەوێت گەرەنتی وەربگرێت كە كۆمپانیاكانی كەمترین زیان بكەن لە بڕیارەكەی دادگای پاریس یاخود هەر زیان نەكەن، قەرەبووی ئەو زیانانەشى بۆ بكرێتەوە كە بەهۆی بڕیارەكەوە لێی كەوتوون. لەبەرامبەریشدا عێراق دەیەوێت بڕیارەكەی دادگای پاریس وەك خۆی جێبەجێبكرێت و ئەو پابەندییانەی كە دەكەونە سەر توركیا جێبەجێیبكات لە قەرەبووكردنەوەی عێراق”.
وتیشى: “لەم نێوەندەدا حكومەتی هەرێم و فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگا حكومەییەكانی هەرێمی كوردستان زەرەرمەندی یەكەمن، چونكە ئەگەر بەزوویی دەستنەكرێتەوە بە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئەوا ناتوانرێت لە مانگەكانی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دیارنییە كەی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەند دەكرێت و پشكی هەرێم رەوانە دەكرێت”.
رۆژى 4ى نیسان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى عێراقه‌وه، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕینى 21 رۆژ به‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌دا تا ئێستا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه و جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كه 375 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه ده‌ستى پێنهكردووهتهوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رۆژى هه‌ینى 14ى نیسان، لاوك غه‌فورى، به‌رپرسى كاروبارى میدیاى بیانى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه به ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، “هه‌ربابه‌تێك كه په‌یوه‌ندى به نه‌وته‌وه هه‌بێت ئێستا له‌ده‌ستى به‌غدا و توركیادایه. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكرێته‌وه پێویسته هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن “.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



