
بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی درۆنێك بۆ سەر سنووری چەند گوندێكی ناحییەی گەرمك ی سەر بەقەزای پێنجوێن ئۆتۆمبێلێك كراوەتە ئامانج و باس لە هەبوونی قوربانی دەكرێت لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا.
عوسمان رەئوف، ئەنجومەنی گوندی كانی میران لە سنووری ناحیەی گەرمكی سەربەقەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: “سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چەند درۆنێكی توركیا بە نزمی بەسەر ئاسمانی سنووری گوندەكانی وریاوا و ساڵیاوا و كانی میران سوڕاونەتەوە دواجار یەكیك لەدرۆنەكان هێرشی كردە سەر ئۆتۆمبێلێك”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو ئۆتۆمبێلەی هێرشی كراوەتە سەر لە جۆری تۆیۆتا لانكرۆزەر ناسراو بە ( میك زەمینی) كە لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا سێ كەسی تیادا بووە و تا ئێستا چارەنوسی ئەو سێ كەس نادیارە ئایا گیانیان لەدەستداوە یاخود بریندارن”.
ئەنجومەنەكەی گوندی كانی میرانی كۆماری ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە ئاسایش و قایمقام و لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لەو هێرشە ئاگاداركردووەتەوە و تا ئێستاش درۆنەكان بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا بە نزمی دەسوڕێنەوە و ترسیان لەدڵی دانیشتووانی گوندەكانی سنوورەكە دروستكردووە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



