“ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی سلێمانی دەكرێن ئامانجی حزبی و سیاسی لە پشتە “

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتى له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر ئەو بێهەڵوێستیەی كە لەلایەن سەرۆكی حكومەت و هەروەها ئەو تۆمەتانەی كە لەلایەن سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی دیكەی پارتی ئاراستەی سلێمانی دەكرێن، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی سلێمانی دەكرێن ئامانجی حزبی و سیاسی لە پشتە و سەرۆكی حكومەت لەبری ئەوەی بەئەركی بەرپرسیارانەی سەرشانی خۆی هەستێت تۆمەت بۆ شاری سلێمانی دروستدەكات و گەمارۆكانی سەرسلێمانی توندتر دەكاتەوە.
لوقمان وەردی، جیگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەدیمانكرد لە هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و دواتر هەڵوێستی بەناو وتەبێژی حكومەت و دواتریش لێدوانەكانی سەرۆكی حكومەت لە ئاستی چاوەڕوانی ئێمە و هاووڵاتیانی سلێمانی نەبوو، چونكە پێمان وابوو سەرۆكی حكومەت خۆی بەسەرۆكی حكومەتی هەموو هەرێمی كوردستان دەزانێت و هەڵوێستی جدی دەبێت لەئاست ئەو پەلاماردان و دوژمنكارییانەی كە بەرامبەر بە سلێمانی دەكرێن بەڵام بە پێچەوانەوە تۆمەتی ناڕەوای ئاراستەی سلێمانی كرد و زیاتر ڕێگەی بۆ دوژمنان خۆشكرد چیان دەوێت ئەنجامی بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی دیكەی پارتی دەستیان داوەتێ لە تۆمەتباركردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئیدارەی شارەكە ئامانجی حزبی و سیاسی لە پشتە و بەشێوەیەكی نابەرپرسانە پاساویش بۆ هێرشی دوژمنان دەهێننەوە كە كردیانە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، بۆیە ئەمە دوژمنایەتییەكی سەرسەختی پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەركی لەپێشینەی حكومەتی هەرێم بوو لە ساتی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لەلایەن توركیاوە هەموو هەوڵەكانی خۆی بخستایەتەگەڕ و خاوەن هەڵوێست بووایەت، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە كە بڕیارێكی ناڕەوابوو بەرامبەر سلێمانی درا بەڵام بەداخەوە لەبری ئەوە تۆمەتی ناڕەوا ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكەن كە هەر ئەوەش لەكەسێك چاوەڕواندەكرێت ئەزموونی حكومڕانی نەبێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



