بنەماڵەی کاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەیە و تۆمەتبار ڕووبەڕووی یاسا دەکەنەوە

بنەماڵەی کاوە بازیانی روونکردنەوەیەکیان لەسەر برینداربوونی کاوە ئەحمەد تۆفیق ناوسراو کاوە بازیانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن:”ئێمە سکاڵای یاساییمان تۆمار کردووە و بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەیە کە تۆمەتبار ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سزای ئەو کارە نا مەردانەیەی وەربگرێت”.
سەر لە ئێوارەی دوێنێ نزیک بە بانگی ئێوارە لە قەزای بازیان لە لایەن تۆمەتبارێکەوە تەقە لە کاوە کەسایەتی عەشرەتی کافرۆشی کرا، بەڵام دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ کرا و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە
بنەماڵەکەی ئاماژەیان بەوەشکردووە کە کاوە بازیانی لە ساڵی 1978 وە لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خزمەتکردن و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان چەکی پێشمەرگایەتی کردووەتە شان و تا ئێستا و بەبێ دابڕان لە ئەرکە پیرۆزەکەی بەردەوام بووە
لە روونکردنەوەی بنەماڵەکەدا ئەوەشهاتووە و دەشڵێن:”بە پێویستی دەزانین لێرەوە بە ڕایی گشتی ڕابگەیەنین کە ئێمە سکاڵای یاساییمان تۆمار کردووە و بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەیە کە تۆمەتبار ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سزای ئەو کارە نا مەردانەیەی وەربگرێت”.
“داواکاریشین لەو سایت و پەیجانەی هەواڵی ساختە و بێ بنەمایان بڵاوکردووەتەوە لەسەر ئەم ڕووداوە، هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و چیتر هەواڵی ناڕاستی گیان لەدەستدانی کاک کاوە بڵاو نەکەنەوە چونکە ناوبراو لە ژیاندا ماوە و پێویستی بە دۆعای خێری هەموو لایەکە نەک بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری ناڕاست، بە مافی خۆشمانی دەزانین کە سکاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو دەزگا و سایتانە تۆمار بکەین کە هەواڵی ناڕاستییان بڵاوکردووەتەوە”. بنەماڵەکەی وا دەڵێن.
لە کۆتایدا ئا دەشڵێن:”خودا حەقی کەس بەسەر کەسەوە ناهێڵێت و شیفای کاک کاوە بازیانیش بدات”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



