
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئیوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەیرانگای زەڵم کچێکی تەمەن 12 ساڵ بەهۆی کەوتنە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم خنکا.
مقەدەم، بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بەSNN-ی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەیرانگای زەڵم منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ کە لەنەتەوەی عەرەبەو دانیشتوی پارێزگای سلێمانی بەناوی “ڕحیق فواد ساڵح” دانیشتوی گەڕەکی بەختیاری پارێزگای سلێمانییە و خەڵکی پارێزگای ئەنبارە کەوتوەتە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم و بەهۆیەوە خنکاوە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکر، دوای گەڕانێکی زۆر لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، تەرمەکەی بەخنکاوی دۆزرایەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ رێکخراوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



