ئەندامێكی لیژنەی دارایی عێراق: ئەو كورتهێنانەی لە بودجە هەیە مەترسیدارە

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كورتهێنان لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ لەسەروو ستانداری جیهانییەوەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو كورتهێنانەش عێراق بە نیازی قەرزكردنە، هاوكات ئەوەشدەخاتەڕوو ئەو پشكەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە پشكی ڕاستەقینەی خۆی نییە و دەبوو لە %14 ی بۆدیاریبكرێت لە بری لە %12.67.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پەسەندكردنی تەواوەتی پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق دەكەوێتە مانگی داهاتوو ئەوەش دوای ئەوەی تا ئێستا دووجار خوێندنەوەی بۆكراوە لە دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی بۆ دەكرێت و بەوجۆرەش پرۆژەیاساكە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاودەكرێتەوە و دواتر دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، قەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە و پشكی هەرێمی كوردستان تێیدا بە رێژەی 12.6٪ دیاریكراوە، كە دوای جیاكردنەوەی خەرجییەكانی سەروەری و حاكیمە و گەشەپێدانی هەرێمەكان، زیاتر لە 16 تریلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارە، بەڵام ئەم پشكەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە پشكی راستەقینە نییە و كەمە، چونكە بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی پلاندانان، دانیشتووانی هەرێمی كوردستان 14٪ دانیشتووانی عێراق پێكدەهێنن، بەڵام لە بودجەدا 12.67٪ وەك پشكی هەرێمی كوردستان دەستنیشانكراوە ئەوەش پێشێلكردنی مافی هەرێمی كوردستانە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كورتهێنان لە پرۆژەیاسای بودجە زۆر بەرزە و بە زیاتر لە 64 تریلیۆن دینار دیاریكراوە، ئەوەش زۆر لە سەرووی ستانداردە رێگەپێدراوەكانەوەیە و بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانیش حكومەت پشتی بە قەرز بەستووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



