مەکتەبی سیاسی یەکێتی: پشتیوانی ئەو رۆژنامەنوسانە دەکەین کە لەسەر راستبێژی دەخرێنە زیندان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا پیرۆزبایی لەسەرجەم رۆژنامەنوسان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: ” پشتگیریی لە مافەکانی رۆژنامەنوسانی هەقبێژ دەکەینەوەو پشتیوانی بۆ ئەو رۆژنامەنوسانە رادەگەیەنین کە لەسەر دەربڕین و وشە و هەواڵی راستبێژیی ، پانتایی ئازادیی و مافی رەخنەگرتنیان لێ بەرتەسک دەکرێتەوە”.
دەقی پەیامەکە..
لە یادی سەدو بیست وپێنج ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان دەکەین.
لە سۆنگەی بڕوابوونمان بەپرەنسیپی نەگۆڕی ( نان و ئازادی) و پشتیوانییە بەردەوامەکانی کەلتوری ئازادیخوازی سەرۆک مام جەلال بۆ سەربەستی راگەیاندن و ئازادی رۆژنامەنووسان، هەمیشە پشتگیریی لە مافەکانی رۆژنامەنووسانی هەقبێژ دەکەین و پشتیوانی بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە رادەگەیەنین کە لەسەر رادەربڕین و وشە و هەواڵی راستبێژیی، پانتایی ئازادی و مافی رەخنەگرتنیان لێ بەرتەسک دەکرێتەوە و لە رێی داتاشینی کەیسی پڕ لە بوختانەوە دەخرێنە زیندانەکانەوە. داوای دەستبەچێ ئازادکردنیان دەکەین بەتایبەتی کە ئەم کەیسە داتاشراوانە لای ناوەندە جیهانییەکان و دونیای ئازادیخواز وێنەیەکی ناشیرین بۆ هەرێمەکەمان دروست دەکات وەکو ئێستا بەداخەوە دروستی کردووە.
هەر لەم بۆنەیەدا بۆ گشت رۆژنامەنووسانی کوردستانی تەئکید دەکەینەوە ئێمە بە هەموو جۆرێک دژی ئەو جۆرە سیاسەتی خنکاندنەین کە ئێستا لە ناوچەیەکەی دیاریکراو وەک ترس و تۆقاندن دژ بە دەنگ راستی و ناڕازییەکان لە ئیدارەدانی هەرێمەکەمان دەکرێت.
درود بۆ گیانی ئەو رۆژنامەنووسانەی لەپێناوی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری و راستیدا گیانیان بەخشی
سڵاو لەو رۆژنامەنووسانەی کۆڵ نادەن لە گەیاندنی راستییەکان وەکو خۆی.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



