
SNN
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لەسەر وتاری نوێژی جەژن لە یەمەن ناکۆکی دروست بوو بە هۆیەوە وتارخوێنێک کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی یەمەن رۆژی هەینی لەناوچەی بیحانی پارێزگای شەبوە لەسەر ئەوەی کێ پێشنوێژی و وتارخوێنی نوێژی جەژن بکات بکات ناکۆکی لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبووە.
دوای قووڵبوونەوەی ناکۆکیەکە هەردوولا چەکیان لە یەکتر راکێشاوە، بەڵام دواجار شێخ عەبدوڵا بانی توانیویەتی بچێتە سەر مینبەر و پێشنوێژی یەکەم رۆژی جەژن بکات.
ئاماژەیان بەوەسکردووە، ناکۆکیەکە لەوێدا کۆتایی نەهاتووە و دوای تەواوبوونی نوێژ لایەنی دووەم بۆسەیان بۆ شێخ عەبدوڵای وتارخوێن داناوە و کوشتوویانە و ژمارەیەکیش لە کوڕ و پاسەوانەکانی برینداربوون.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
15 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
15 mins لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش



