خشتەی نوێ بۆزیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ئامادە دەکرێت

مووچە
SNN
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تائێستاش حکومەت سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرسی خشتەی نوێی مووچە فەرمانبەرانە و ئامانج لەو خشتە نوێیە بەرزکردنەوەی مووچەی بنەڕەتییە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستاش حکومەت تاوتوێی خشتەی موچەی فەرمانبەران دەکات و بەگوێرەی خشتەکە کەمترین موچەی فەرمانبەران 425 هەزار دینار دەبێت.
راشیگەیاند، ئەندامانی لیژنەی دارایی بڕوایان بەو هەموارکردنەوەیانە هەیە کە لەسەری رێککەوتون دادپەروەرانە دەبێت بەرامبەر ئەوانەی پلەیان نزمە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەندامانی لیژنەی دارایی چاوەڕێی ئەوە دەکەن وەک پرۆژەیاسایەک رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت.
وتیشی، خشتە نوێکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ یەکخستن و زیادکردنی مووچە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی جیاوازیی ئاستی مووچەی نێوان وەزارەتێک و وەزارەتێکی تر و بەرزکردنەوەی مووچەی بنەڕەتی.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



