ئۆکرانیا ئەو کۆمپانیایانەی کە پێداویستییەکانی سوپای رووسیا دابین دەکەن خستە لیستی سزاکانەوە

ڤۆڵدیمر زیلنسكى، سهرۆكى ئۆكرانیا | فۆتۆ: CNN
SNN
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، سزا بەسەر 322 کۆمپانیادا دەسەپێنن کە پێداویستییەکانی سوپای رووسیا دابین دەکەن.
زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، سێ پاکێجی سزا دژ بەو لایەنانە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پاڵپشتیی لە هێرشەکانی رووسیادا دەکەن.
بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکێک لە پاکێجی سزاکان بۆ ئەو کۆمپانیا پیشەسازییە سەربازییانە ئامادەکراوە کە پێداویستییە سەربازییەکانی سوپای رووسیا دابین دەکەن، زێلێنسکی وتی: “ئەمجارە 322 کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چەک و پێکهاتە و هاوشێوەکانی خرایە لیستی سزاکانەوە”.
زێلێنسکی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دوو لیستەکەی دیکەی سزاکان ئەو کەس و لایەنە یاساییانە لەخۆدەگرن کە لایەنگریی رووسیا دەکەن لە وەبەرهێنانەکاندا و رایگەیاندووە: “ئەمە یەکێکە لە ئامانجە هاوبەشەکانی هەموو ئەوانەی هەوڵ دەدەن بۆ سەرکەوتنمان و کۆتایی هێنان بە شەڕ”.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئاشکرای کرد کە پلانی مۆسکۆ بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان بووەتە هۆی درێژبوونەوەی شەڕەکە، ئاماژەی بەوەش دا، تا سزاکان زیاتر بخرێنە سەر رووسیا و هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندییان بەم وڵاتەوە هەیە، ئەوەندە خێراتر سەرکەوتن بەدەست دەهێندرێت”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



