نوێترین زانیاری لەبارەی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بەردەوامی شەپۆلی بارانبارین

باران بارین لە سلێمانی
SNNعەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی باران بارین و هەورە بروسكە هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە سبەینێ كاریگەرییەكەی زیاتر دەبێت و تا رۆژی 25ی ئەم مانگە باران بارین بەشێوەی تاوە باران لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت پێشبینی دەكرێت بڕی باران بارین لە نێوان پێنج تا 50 ملم ببارێت و پلەكانی گەرماش سێ پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك پێشتر پێبینیمان كردبوو كە ڕۆژانی جەژن كەشوهەوا باراناوی دەبێت، بۆیە لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی باران بارین و هەورە بروسكە هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە سبەینێ كاریگەرییەكەی زیاتر دەبێت و تا رۆژی 25ی ئەم مانگە باران بارین بەشێوەی تاوە باران لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، ئەوەش بەهۆی كاریگەری تۆپەڵە هەوایەكی شێداری مەداری هاتنی بۆ ناوچەكە و هاوكات هاتنی هەوری باراناوی چالاك لەباكوورەوە بەتایبەت لەدەریای ڕەش و ناوەڕاستەوە بەڕووی ناوچەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكەین لەئەمرۆوە لەهەندێ ناوچە تاوە باران و هەورە بروسكە دەست پێبكاتەوە و سبەینێ كاریگەری شەپۆلەكە بەرفراوان دەبێت و هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە بڕی بارانی پێشبینی كراو لەنێوان زیاد لە پێنج ملم تا سەروی 50 ملم باران دەبێت و لەكاتی تاوەكاندا خێرایی با زیاد دەكات هاوكات و پلەكانی گەرماش بەڕێژەی سێ پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەم شەپۆلی باران بارینە لەهەندێك ناوچە تەرزە دەبارێت پێشبینیش دەكەین لەمانگی داهاتوو دووبارە شەپۆلێكی دیكەی بارانی سەرتاسەری بەهێز ناوچەكە بگرێتەوەو لە مانگی داهاتووش باران بارین بەردەوامی دەبێت.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



