
كۆبوونهوهى لیژنهى باڵاى ئهمنى له سلێمانى به سهرپهرشتى سهرۆكى یهكێتیى نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا شێخ ئەحمەد حەمەکەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسى، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی 70، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان ئامادەبوون.
له كۆبوونهوهكهدا دۆخی ئەمنیی هەرێم و عێراق، رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەوەرەكانی تاوتوێكران. هاوكات بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەبووانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، “پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و سەلامەتیی خەڵكەكەی ئەركی ئێوەیە، بۆیە هەماهەنگی بەردەوام و چالاكییە هاوبەشەكانی نێوان دەزگا ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە و پاراستنی بەرژوەندییە گشتی و نیشتمانییەكانە”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی: “ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و بەهەمووشێوەیەك دژی یاساشكێنی و هەر هەوڵێك بوەستنەوە كە ئامانجەكەی دروستكردنی پشێوی و ناسەقامگیرییە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



