
كێڵگهیهكى كشتو‌كاڵى له عێراق | فۆتۆ: R. Rossi / IEI
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023 بۆ سێ هه‌فته‌ى تر دواده‌كه‌وێت، ده‌شڵێت: “بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ كه‌رتى كوشتوكاڵى له عێراق و و هه‌رێم ته‌نیا 2٪ى كۆى بودجه‌یه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى ئایار، جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە SNNی راگەیاند، “بەهۆی ئەو كۆبوونەوە و گفتوگۆیانەی كە لەسەر وردەكاری پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوەدەچن لەڕووی پشك و بەشی پارێزگا و وەزارەتەكان، هەروەها ناجێگری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان گفتوگۆكانی تایبەت بە بودجەی گشتی درێژە ده‌كێشن و پێموانیه بە ئاسانی خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدان لەسەر پرۆژه‌یاساى بودجه بكرێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى پێشبينى ده‌كه‌ن، كه‌ى پرۆژه یاساكه ده‌نگدانى له‌سه‌ر بكرێت؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “به هه‌موو ئه‌گه‌رێك دواى 20ى ئایار، پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
به وته‌ى ئەندامه‌كه‌ى لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، “هەموو ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەوە هاوڕان كە ئەو پڕۆژەیاسایە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوە هەیە و ناكرێت لەوەزیاتر پەسەندكردنی دوابخرێت، ده‌بێت ئەو گرفتانەشی كە لەو پڕۆژەیاسایەدا هەیە چارەسەر بكرێن”.
د. جه‌مار كۆچه‌ر ئاشكراشیده‌كات، “ئەوەی زیاتر بووەتە جێگەی نیگەرانی ئەوەیە كە كەمترین بڕە پارە بۆ كەرتی كشتوكاڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە كە كەمتر لە %2ی كۆى بودجەیه كه ده‌كاته یەك تریلیۆن و 900 ملیار دینار”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



