فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی “لەبەرامبەر ئەم دۆخەی حكومەتی هەرێم دروستیكردووە هەڵوێستمان دەبێت”

خۆپیشاندانی فەرمانبەران
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و دیارینەكردنی هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان، نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە جەخت لەوەدەكەنەوە ئەم مامەڵەیەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ فەرمانبەران و مامۆستایان ئەنجامی دەدات جێگای قەبوڵكردن نییە و هەڵوێستی جدیمان دەبیت لە ئەگەری زیاتر دواكەوتنی مووچەكانمان.
ئاری ڕەسوڵ، یەكێك لە ئەندامانی دەستەی داكۆی لە مافی مامۆستایان وفەرمانبەران لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەكانی رابردوودا كە حكومەتی هەرێم بێباك بووە بەرامبەر بە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران، ئێمە هەڵوێستمان هەبووە و داوامان لە فەرمانبەران و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆكیش كردووە كە ئەوانیش بەهەمان شێوە هەڵوێست دەرببڕن و بێدەنگ نەبن، بەڵام بەداخەوە لەلایەن دەستەڵاتەوە ڕێگەیان پێنەدراوە هەڵوێستی مەدەنیان دەرببڕن بۆداواكاری مافە سەرەتاییەكانیان كە مووچەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كە چارەنووسێكی نادیار ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و حكومەتی هەرێمیش زۆر بیباكانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكات و هیچ لە خەمی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایاندا نیە، ئەمە وایكردووە كە ئێمەش بیر لەوە بكەینەوە ئەم دۆخە قەبوڵ نەكەین و بە دڵنیاییەوە ئەگەر لە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە بلاو نەكرێتەوە و بە خێرایی مووچەكانمان دابەنەكرێت ئەوا دەست بە مانگرتن و بایكۆتی دەوام و دەربڕینی ناڕەزایەتی دەكەین، بۆ ئەومەبەستەش لە ئێستاوە دەستمان كردووە بەڕاوێژكردن لەگەڵ مامۆستایان فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاروشارچكەكانی دیكە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی دەستەی داكۆی لە مافی مامۆستایان وفەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەرگرتووە ئەوەدەخاتەڕوو كە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران لەبەردەستدا نییە و دیار نییە كەی دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



