ئەو هێلكەیەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت هیچ گرفتێكی نییە و هاووڵاتیان خێران لەوەرگرتنی

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو ڕۆژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستكراوە بەدابەشكردنی ئەو تەبەقەهێلكەیەی كە وەك یەكێك لە مادەكانی بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان قسەوباسی جیاواز دەكرێت لەسەر ئەو هێلكەیە بەتایبەت لەڕووی بەرواری بەسەرچوونەكەی، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش دڵنیایی دەدەن هیچ گرفتێك لەو هێلكەیەدا نییە و بە ئۆتۆمبێلی ساردەكرەوە گەیشتووەتە كۆگاكان.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هێلكەیەی كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقیەوە ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم كراوە، بەشێوەیەكی تەندروست و بەو ئۆتۆمبێلانە هاتووە كە ساردكەرەوەیان تێدایە، بە گەیشتنیشی بە كۆگانكانمان ڕاستەوخۆ بەهەمان جۆری ئۆتۆمبێل بەسەر بریكارەكانی خۆراك دابەشكراوە و هیچ گرفتێكی نەبووە.
ئەحمەد حەمەكەریم، یەكێك لە بریكارەكانی خۆراك لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNێ ڕاگەیاند: ئەو هێلكەیەی گەیشتووە بەدەستمان بەشێوەیەكی تەندروست بووە و لەبەڕاددا بووە گەیشتووەتە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام لای بریكارەكانی خۆراك بەڕاد بوونی نییە و دەبێت هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ بێن بەشە هێلكەی خۆیان ببەن بۆ ئەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر هێلكەكە نەكات و خراپ ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، من بۆخۆم 173 خێزانم لایە كە بەشەخۆراكیان لای من وەردەگرن، لە دوێنێوە كە هێلكەكە گەیشتووە زیاد لە 100 هێزان هاتوون بەشە هێلكەی خۆیان بردووە كە بۆ هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكەیە و بریكارەكانی دیكەش بەهەمان شێوە بڕێكی زۆریان دابەشكردووە و پێدەچێت سبەی كۆتایی بێت بەدابەشكردنی هێلكە و هەر خێزانێكیش درەنگ بێت بۆ وەرگرتنی خراپ بوونی هێلكەكەی لە ئەستۆی خۆیدایە.
وتەی ئەو بریكارەی خۆراك لە كاتێكدایە كە لەگەڵ گەیشتنی هێلكە بە بریكارەكانی خۆراك لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ڕەخنەی ئەوە لەو هێلكە گیراوە كە بەرواری بەسرچوونكەی بۆماوەی سێ مانگە لەكاتێكدا ئەو هێلكەیەی لە بازاڕ دەفرۆشرێت بەرواری بەسەرچوونكەی بۆماوەی مانگێك دیاریكراوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



