وادەی ناردنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعودییە لە SNNەوە بزانە

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئامادەكارییەكانمان بۆ ناردنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ وڵاتی سعودییە بە كۆتا گەیشتووە و لە كۆتایی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجییان بەڕێگای وشكانی و پاشان كاروانەكانی دیكە بە ڕێگای ئاسمانی بۆ سعودییە ئەنجام دەدرێت و لە %15ی حاجییان بە وشكانی دەڕۆنە سعودییە.
شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەنجامدانی تیروپشك بۆ مورشید و هەروەها دیاریكردنی پارەی حەجی حاجیانی ئەمساڵ، ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ ئەوەی دەستبكەین بە ناردنی حاجیان بۆ وڵاتی سعودییە و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم ڕەوانەی سعودییە دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەم كاروانی حاجیان بەڕێگای وشكانی ئەنجام دەدرێت و پاشان كاروانی حاجیانی دیكە بەڕێگەی ئاسمانی و لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەمساڵیش چوار هەزا رو 685 حاجی لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم سەفەری حەج ئەنجام دەدەن و سەرەتا دەچنە شاری مەدەینە و پاشان بۆ شاری مەككە.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، نرخی تێچووی حەجی ئەمساڵی حاجیان لەڕێگەی وشكانییەوە سێ هەزار و 800 دۆلار و لەڕێگەی ئاسمانیشەوە چوار هەزار و 500 دۆلارە، ئەو نرخانەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی عێراقییەوە دیاریكراون.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



