
SNN-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی رازیبوون و سوریا دوای 12 ساڵ گەڕایەوە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە:”لە کۆبونەوەیەکدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی و ئەو دیپلۆماسیەتی دیالۆگ و هەوڵەکانی یەکگرتنەوەی عەرەبی کە عێراقیش پەسەندیکرد، هەوڵێکی ڕاستەقینەی هەبوو بۆ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی”.
ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە قاهیرە ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی سوریا، لەکاتێکدا کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ بەڕێوەچونی کۆبونەوەی لوتکەی عەرەبی لە شاری جددەی پایتەختی سعودیە، کە لە 19ی ئایاردا بەڕێوەبچێت.
کۆمکاری عەرەبی لە کۆبونەوەیەکی بەپەلەدا کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2011 لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە داوای کردبو، ئەندامێتی دیمەشقی لە کۆمارەکە هەڵپەساردبوو، بە رەزامەندی 18 وڵات، لە کاتێکدا سێ وڵات، سوریا، لوبنان و یەمەن ناڕەزایەتیان دەربڕی و عێراقیش لەوکاتەدا خۆی لە بڕیاردان بەدوور گرت.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
14 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
21 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
14 mins لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
21 mins لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش



