
كارگهى پڕكردنهوهى بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
داخستنی رێگای سەرەكی بارهەڵگرەكانی نێوان پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆك، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی كۆمەڵێك كاڵاو شمەك بەتایبەت غازی ماڵان لە پارێزگای دهۆك نرخی بوتڵێك غاز 11 هەزار دیناری تێپەڕاندووە كارگە حكومییەكانی ئەو پارێزگایەش هیچ بڕە غازێكیان تێدا نەماوە هاوكات لە پارێزگای هەولێریش بەهەمانشێوە غازی ماڵان ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە ئەنجامی داخستنی رێگای سەرەكی بارهەڵگرەكان کە بۆماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە نێوان پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر راگیراوە ئەوەش بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە کە داوای چاككردن و قیرتاوكردنی ئەو ڕێگا سەرەكیانە دەكەن، بەوهۆیەشەوە گەیشتنی غازی ماڵان بە پارێزگای دهۆك ڕاگیراوە و هیچ بڕە غازێكی حكومی لە كارگەكانی غازی ئەو پارێزگایە بوونی نەماوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تەنها بڕێكی كەم لە غاز بەشێوەی غازی بازرگانی لە پارێزگای دهۆك بوونی هەیە ئەوەشی كە هەیە نرخەكەی زۆر بەرز بووتەوە نرخی بوتلێك غاز بۆ زیاد لە 11 هەزار دینار بەرز بووەتەوە لەكاتێكدا نرخی بوتڵێك غازی حكومی بە هەشت هەزار و 500 دینار دەدرایە هاووڵاتییان.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە بەهەمانشێوەی پارێزگای دهۆك لە پارێزگای هەولێریش خەریكە قەیرانی كەمی غازی ماڵان سەر هەڵبدات و نرخی غازی بازرگانی لەو پارێزگایەش بەرز بووەتەوە و ئەگەر داخستنی ڕێگا سەرەكییەكان بەڕووی بارهەڵكرەكاندا بەردەوامی هەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا كاریگەری نەمانی غازی ماڵان لەو دوو پارێزگایە زیاتر دەردەكەون.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



