محەمەد شوکری: ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو یەکەکانی نیشتەجێبوون دەدرێنە کرێنشینان

شوقهكانى پاك سیتى له سلێمانى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان
SNN-
د. محەمەد شوکری محەمەد سەعید، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی تایبەت بە کرێنشینان و کەمدەرامەتان بکرێت، لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، تاوەکوو ساڵی ٢٠٢٥، کرێنشینان دەتوانن یەکەکان وەرگرن و بچنە ناوی.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە لێدوانێکیدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ”دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، پرۆسەیەكی دوور و درێژە؛ بەشێوەی ئەلیكترۆنی ناوەكان وەرگیراون، بەڵام ئێمە لە هەندێك شوێن كێشەی زەویمان هەبوو؛ ئێستا لە زاخۆ بەنزیكەیی هەنگاوی دەستپێكردنمان ناوە.”
د.محەمەد شوکری ڕاشیگەیاند: ”ئێمە بەڵێنمان داوە پرۆژەکە لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە دەست پێ بكات و لە ماوەی ساڵێكدا تەواو بێت، هەروەها لە هەولێریش بەهەمان شێوە و لە سلێمانیش ئەگەر زەویمان پێ بدرێت، ئامادەییمان هەیە دەست پێ بكەین”.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش کرد “هاووڵاتییان دەتوانن سوود لەو یەكەی نێشتەجێبوونانە وەربگرن و ببنە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، ئەگەر لەمساڵدا دەستیان پێ بکرێت، ئەوا لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تا ساڵی ٢٠٢٥، هاووڵاتیان دەتوانن بچنە ناو شووقەكانیان.”
بە وتەی محەمەد شوکری، حكومەتی هەرێمی کوردستان كەلوپەلی ناوماڵ بۆ یەكەكان دابین دەکات، بۆ ئەوەی وەك شارێكی نیشتەجێبوونی تەواو، شیاوی ژیانێکی گونجاوی هاووڵاتییان بێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



