لیژنەی دارایی لەسەر پشك و بەشی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگدانی لەسەر دەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی تایبەت سازدەکات و بڕیار لەسەر ئەو بڕگەو مادانە دەدات كە تایبەتن بە پشك و بەشی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی هاوكات ئەگەری زۆر هەیە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگدانی گشتی لەسەر كۆی پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و كۆبوونەوەكانی تایبەت بە بودجە كۆتاییان پێبێت.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: گفتوگۆكانی تایبەت بەبڕگەو مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەردەوامیان هەیە و گەیشتوینەتە قۆناغی كۆتایی گفتوگۆكردن و پێدەچێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بتواندرێت كۆی پرۆژەیاساكە لە كۆبوونەوەیەكی گشتی پەرلەمانی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، بەوجۆرەش كۆتایی بە گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دێت و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕگەو مادانەی كە تایبەتن بە پشك و بەشی هەرێكی كوردستان لە مادەكانی 12، 13، و 14ـی پڕۆژەیاسای بودجە خراونەتەڕوو كە پشكی هەرێم بە %12.67 دیاركراوە بەجۆرێك پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق و شێوازی هەژماركردنی و پرۆسەی فرۆشتنی نەوت باسكراوە و پێكدێت لە بڕی زیاتر لە 16 تریلیۆن دینار، ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر ئەو بڕگەومادانە دەدرێت كە تایبەتن بە پشكی كوردەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە دوێنێوە دەنگدان لەسەر بڕگەو مادەكانی ناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لەناو لیژنەی دارایی دەستپێكردووە و دەنگ لەسەر نۆ مادەی پڕۆژەیاساكە دراوە و پرۆسەی دەنگدانی لەسەر حەوت مادە دواخراوە كە سیانیان تایبەت بوون بە پشكی هەرێمی كوردستان بۆیە ئەمڕۆ ئەو بابەتەش یەكلایی دەكرێتەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



