
FILE PHOTO: A production line of German car manufacturer Audi, amid the spread of the coronavirus disease (COVID-19) in Ingolstadt, Germany, June 3, 2020. REUTERS/Andreas Gebert/File Photo
SNN
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانى بوارى وه‌به‌رهێنان له ئه‌ڵمانیا له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كارگه‌ى دروستكردنى ئۆتۆمبێل بهێنینه هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت: “قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان له كابینه‌ى 9 دا گه‌یشتووه‌ته 12 ملیار دۆلار”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى ئایار، محه‌مه‌د شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “ژوورى بازرگانى ئه‌ڵمانیا له شارى هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گه‌وره‌یه بۆ هێنانى كۆمپانیاى ئه‌ڵمانى بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن به‌تایبه‌ت له بابه‌تى پیشه‌سازى ئۆتۆمبێل و كشتوكاڵدا”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ئه‌گه‌رى هه‌یه كارگه‌ى به‌ستنى پارچه‌ى ئۆتۆمبێلى ئه‌ڵمانى بێته هه‌رێمى كوردستان؟ د. محه‌مه‌د شوكرى ئاشكراى كرد، “له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ى كارگه‌ى به‌ستنى پارچه‌ى ئۆتۆمبێلى ئه‌ڵمانى بێته هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌ر بگه‌ینه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه گه‌شبینین بگه‌ین ئه‌وه چه‌ندین هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێت. پاشان، گفتوگۆكانمان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كارگانه‌وه ئۆتۆمبێل هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكرێت”.
به وته‌ى د. محه‌مه‌د شوكرى، “له ماوه‌ى چوار ساڵى ته‌مه‌نى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمدا به قه‌باره‌ى 12 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



