
کارتی مۆبایل
SNN
بەهۆی ئەوەی لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراقدا بڕی 63 ترلیۆن دینار کورتهێنا هەیە، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیە کە دووبارە باج لەسەر کارتی مۆبایل دابنرێتەوە وەک بەشێک لە پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە.
سەعد عەواد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی راگەیاندووە، لیژنەکەیان چەند برگەیەکی پڕۆژەی بودجەی ھەموارکردووەتەوە، لەوانەش پێشنیازیانکردووە مۆڵەتی پێنج ساڵ بە مووچەی بنەڕەتییەوە بدرێت بە فەرمانبەران و دەشتوانن لەو ماوەیەدا لە کەرتی تایبەت کاربکەن، بەڵام ئەگەر لەو ماوەیەدا فەرمانبەر بخوێنێت بڕوانامەکەی بۆ ھەژمارناکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو قەرزەی بانکی کشتوکاڵی دەیدات بە جوتیاران بە مەرجێک بڕەکەی لە 200 ملیۆن دینار کەمتر بێت، پێشنیازیان کردووە دانەوەی ئەو پارەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ دوابخرێت.
یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکانی لیژنەی دارایی بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنانە 63 ترلیۆن دینارییەکەی بودجە، دووبارە دانانەوەی باجە لەسەر کارتی مۆبایل، ھەرچەندە ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا ئەو باجەی ھەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام جێگیرکردنەوەی ئەو باجە پەیوەست دەبێت بە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



