ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و پارتى رێكبكه‌ون گرفت له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پارتى و یه‌كێتى رێكبكه‌ون هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، ده‌شڵێت: “دۆسته‌كانمان له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هه‌میشه پێمانده‌ڵێن: پێویسته په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى و پارتى باش بن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى ئایار، فازل میرانى، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئه‌و بابه‌ته‌ى ده‌وترێت یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى كۆبووه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانیان له هۆتێل رۆتانا دووره له راستیه‌وه، چونكه ئه‌و رۆژه‌ى باسده‌كرێت كۆبوونه‌وه كراوه كاك قوباد له‌وێ نه‌بووه، منیش له دووره‌وه باربێرا لیڤم بینى و ته‌نیا سه‌لامم لێ‌كرد”.
له‌باره‌ى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى له شارى سلێمانى فازل میرانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “من ئێستاش دەڵێم، نیەتی دروستکردنی کۆبوونەوە نیەتی داڕشتنی بەلاغەکە لە شوێنی خۆی بێت، بەڵام نیەتی پەیڕەوکردنی ناوەڕۆکی بەلاغەکە گرنگە”.
وتیشى: “من دەڵێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت، چونکە هیچ ڕێگرییەک نییە لە بەردەم هەڵبژاردن، ئەگەر ئێمە و یەکێتی حەز بکەین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌شى روونكردنه‌وه، “بەداخەوە ئەوانەی باسی شەڕی ناوخۆییان دەکرد ئەگەر خوانەکات شەڕیش بقەومێت شەڕ ناکەن، ئەوانە شەڕەنگێزن، بەڵام شەڕکەر نین”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



