
پرۆژەی نیشتەجێبوون
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی هاوكاریكردنی كرێنشینانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆیان، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەڕێگەی كۆمەڵەی كرێنشینانەوە پرۆژەیەكی ئامادەكردووە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆیان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكە زەوی پێویست لە سنووری شارەوانی سلێمانی ئامادە دەكەین.
زەردەشت ڕەفیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی هاوكاركردنی ئەو خێزانانەی كە كرێنشینن و باری داراییان باش نییە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی كرێنشینان زەوی بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان ئامادەكراوە بۆ ئەوەی یەكی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێكارە ئیداری و هونەرییەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە تەواو دەكرێت بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانە بەشە جیاوازەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی چاودێری كاروبارەكانی ئەو پرۆژەیە دەكەن بۆ ئەوەی هەرچی زووە دروستكردنی یەكی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوەو كاری خێرا و بەپەلەی لەسەر بكرێت.
ئەو بەرپرسەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەكی باڵا لەلایەن سەرۆكی شارەوانی سلێمانییەوە پێكهێندراوە بۆ ئەوەی بۆئەوەی ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە كە دواجار لە بەرژەوەندی كرێنشینان و خێزانە هەژارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەبێت و لەڕێگەی كۆمەڵەی كرێنشینانەوە بەسەر كرێنشینانی سنوری پارێزگای سلێمانی دابەشدەكرێن.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
35 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
35 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
56 mins لهمهوپێش



