نوێترین زانیاری لەبارەی گرانكردنی نرخی كارتی ئینتەرنێت و مۆبایل

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق دروستبووە، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق چەندە پێشنیارێكی خستووەتە بەرباس بۆ ئەوەی سودیان لێوەربگرێت بۆكەمكردنەوەی كورتهێنانەكە، یەكێك لەو ڕێگایەی بەنیازن بەكاری بهێنن دووبارە دانانەوەی باجە لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش جێبەجێكردنی ئەو پێشنیارە بە دوور دەزانن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەلایەن چەند ئەندامێكی لیژنەی دارایی پێشنیارێك خراوەتەڕوو بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی گشتی عێراق كە بڕەكەی بە 63 تریلۆن دینار دەخەمڵێندرێت حكومەت دەتوانێت دووبارە باج لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن دابینێتەوە و ئەوانیش دووبارە دەتوانن نرخی كارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندیكردن گران بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم پێشنیارە لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەوە خراوەتەڕوو كە نزیكن لە سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەش بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو نیگەرانیانەی كە لەسەر كورتهێنانی زۆری بودجە دروستبووە لە لایەن پەرلەمانتارانی كوتلە جیاوازەكانی ناوپەرلەمان و ڕەخنەی زۆر لە پرۆژەیاساكە دەگرن، بەڵام پێناچێت بەئاسانی بتواندرێت ئەو پێشنیارانە پەسەند بكرێن، چونكە هیچ كوتلەیەك نایەوێت ڕەخنەی هاووڵاتیانی بێتە سەر و ببنە هۆی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان لەڕێگەی گرانكردنی كارتی مۆبایلەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN كە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن كردووە لە هەرێمی كوردستان جەخت لەوەدەكەنەوە كە ئەگەر بڕیاری دووبارە دانانەوەی باج لەسەر كۆمپانیاكانمان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێمەش ناچار دەبێن هاوشێوەی رابردوو نرخی كارتەكان بەروز بكەینەوە، بە جۆرێك لە ڕابردوودا نرخی كارتێكی 10 هەزار دیناری بە 12 هەزار و 250 دینار دەفرۆشرا بە هاووڵاتیان بەڵام دوای هەڵگرتنی باج كەمكرایەوە 10 هەزار دینار و 250 دینار، بۆیە ئەگەر باج زیاد بكرێتەوە نرخەكانیش وەك پێشتریان لێدێتەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



