جەمال کۆچەر: پڕۆژە یاسای بودجە تەنیا دەنگدان و پەسەندکرنی ماوە

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات دەتوانین بڵێین گفتوگۆكردن لەبارەی بڕگەو مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق كۆتایی پێهاتووە و تەنها ئەوەماوە كە كۆی پرۆژەیاساكە لە لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر بدرێت و پاشان لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدانی گشتی لەسەر پرۆژەیاساكە دیاری بكات، كە پێدەچێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو دانیشتنە بەڕێوە بچێت، جەختیش دەكاتەوە پشكی كورد وەك خۆی ماوەتەوە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ماوەیەكی زۆر لە گفتوگۆكردن لەسەر بڕگە و مادەكانی ناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی و بانگهێشتكردنی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ لیژنەی دارایی دەتوانین بڵێن لە ئێستادا گفتوگۆكردن لەسەر بڕگەو مادەكانی ناو پرۆژەیاساكە كۆتایی هاتووە و تەنها دەنگدان و پەسەندکرنی ماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە قۆناغی داهاتوودا سەرۆكایەتی پەرلەمان ئاگاداردەكرێتەوە كە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ئامادە بۆ دەنگدان، بۆیە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش رۆژێك دیاری دەكات بۆ دەنگدان كە پێدەچێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی ڕۆژی شەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بەڕێوەبچێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو مادانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستان مەترسییان لەسەر نەماوە و پشكی كوردیش بە ڕێژەی لە %12.67 دیاریكراوە و ئەو پشكە وەك خۆی ماوەتەوە و دەستكاری نەكراوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



