
دیمه‌نى قه‌ره‌باڵغى ده‌روازه‌ى سیمێلكا رۆژێك پێش داخستنى | فۆتۆ: RT
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى ئایار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌روازه‌ى سنوورى سیمێلكاى به‌ڕووى كوردانى رۆژئاوادا داخست، كه‌ناڵێكى نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێت: “كێشه‌یه‌كى كوردى كوردى بووه‌ته هۆكارى داخستنى ده‌روازه‌كه”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه ده‌روازه‌ى سیمێلكا كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستان دابخات، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند رۆژێكه هاووڵاتیانى باشور و رۆژئاواى كوردستان به چڕى هاتووچۆیان له ده‌روازه‌كه ده‌ستپێكردووه تاوه‌كو بتوانن به كاره‌كانیان رابگه‌ن پێش داخستنى، له ئه‌نجامدا چه‌ندین هاووڵاتى له‌هۆش خۆیان چوون و كێشه بۆ به‌شێكى تریشیان دروستبووه.
كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى ئاڕ تى رووسى له‌باره‌ى داخستنى ده‌روازه‌كه‌وه ئاشكراى كردووه، “كێشه‌یه‌كى كوردى كوردى بوه‌ته هۆكارى داخستنى ده‌روازه‌كه”، وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى، “داخستنى ده‌روازه‌كه په‌یوه‌ندى به كێشه‌كانى نێوان پارتى و رۆژئاواوه هه‌یه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “داخستنى ده‌روازه‌كه كاتى نییه و هیچ به‌روارێك بۆ كردنه‌وه‌ى دیارى نه‌كراوه”، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه ئه‌و ده‌روازه‌یه زۆرترین هاتووچۆى كوردانى رۆژئاوا و باشوورى كوردستانى تێدا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دابخرێت هاووڵاتیانى هه‌ردوولا ناچارن له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شقه‌وه گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
إغلاق المعبر بين كردستان العراق وشمال شرق سوريا
للمزيد: https://t.co/S9h9xhsnAq pic.twitter.com/2nn6O8m4ZV— RTARABIC (@RTarabic) May 20, 2023
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


