رۆژى دووشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌درێت

دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكراى ده‌كات، رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023 ده‌دات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى ئایار، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجامبدات و تێیدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق بدات، تا ئەوکاتیش کارەکانی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی تەواو دەبن و ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان”.
له‌باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: “لە لیژنەی دارایی ھێشتا دەنگ لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان نەدراوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە یەکلایی بکرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت”.
به وته‌ى ڤیان سه‌برى، “سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر پشكى كورد یه‌كده‌نگن و هیچ كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆ تا ئێستا نییه”.
هاوكات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى كۆتا بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كۆده‌بێته‌وه و یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه باسى لێوه‌ده‌كرێت پشكى هه‌رێمى كوردستانه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


