
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی ناردنی 400 ملیاردینار بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم سبەی یەك شەممە بەغدا بڕی 200 ملیار دیناری دیكە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕی 200 ملیاردیناری دیكەی ڕەوانەكرد، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت پارەی پێویستمان لەبەردەستە بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی نیسان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە چوارچێوەی ناردنی ئەو 400 ملیاردینارەی كە بەغدا ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكات، سبەی یەك شەممە بڕی 200 ملیار دیناری دیكە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم لە هەولێر، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕی 200 ملیار دیناری دیكەیان ڕەوانەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی ئەو 400 ملیار دینارەكەی كە لە مانگی ڕابردوو ڕەوانەی هەرێم كراهێشتا بڕی 320 ملیار دینار كورتهێنان هەبوو بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگكی نیسان، بەڵام بە گەیشانی ئەم 400 ملیار دینارە هیچ گرفتێكی كەمی پارە نامێنێت و بڕی 80 ملیار دیناریش وەك زیادەی مووچە دەمێنێتەوە بۆ مووچەی مانگی ئایار.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پرۆژەیاسای بودجە پەسەند بكرێت ئەوا پێناچێت بۆمانگی داهاتوو گرفتێکی ئەوتمان هەبێت لە دابینكردنی مووچە چونكە پشكی هەرێم مانگانە لەكاتی خۆیدا ڕەوانە دەكرێت و بە گەیشتنی پارەش وەزارەتی دارایی دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


