بەهۆی هەرەسی شاخەوە دوو هاووڵاتی لە دەربەندیخان گیانیان لەدەستداوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەئەنجامی باران بارینی زۆر و بەهۆی هەرەسی شاخەوە، دوو هاووڵاتی لە ناوچەی توونی بابا لە دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا، قایمقامی قەزای دەربەندیخانیش ئاماژە بەوەدەكات پێدەچێت ئەو دوو هاووڵاتییە بەمەبەستی شاخەڕەوی چووبێتنە ئەو ناوچەیە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
سلێمان محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بەSNNی ڕاگەیاند: سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ دوو هاووڵاتی لە ناوچەی توونی بابا لە دەربەندیخان گیانیان لەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بر ینداربووە كە پێدەچێت ئەو كەسانە بەمەبەستی شاخڕەوی چووبێتنە ئەو ناوچەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، زانیاریە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوەدەكەن بەهۆی زۆری باران بارینەوە پێدەچێت شاخی ئەو شوێنەی كە ئەو هاووڵاتیانەی لیبووە هەرەسیان كردبێت و دواتر كەوتوونەتە چەمێكی نزیك لەو شوێنە كە بە توونی بابا ناسراوە.
قایمقامی قەزای دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، تیمی تایبەت ڕەوانەی شوێنەكراوە بۆ بەهاناوەچوونی ئەو كەسانەی لەوێ ماون و هەروەها لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتیانە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



