
SNN
هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێکی پەیوەندیکردنە و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دامەزراوە و سەرپەرشتی دەکرێت. ئەرکی سەنتەرەکە بریتییە لە وەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: هێڵی سەوز لە ئەمڕۆوە کارەکانی دەستپێدەکات و هاوڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیارێک یاخود رەخنە و سکاڵایەکیان هەیە دەربارەی کاروباری رێکخراوەیی یەکێتی یان حکومەت، پەیوەندی بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.
راشیگەیاندووە: دەمانەوێت دڵنیایی بەهەموولایەک بدەین هەر داواکارییەک پەیوەست بێت بە کاروباری حزبی، لەلایەن تیمێکی تایبەتی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و کار لەسەر سکاڵا و پێشنیارەکان دەکرێت. هەموو ئەو سەرنج و پێشنیارانەش کە پەیوەستە بە حکومەتەوە، وەک راسپاردە پێشکەش بە تیمی یەکێتی لە حکومەت دەکرێت و بۆ هەر کەیسێک وەڵامدانەوەی پێویستیان دەبێت.
ئەوەشیخستووەتەڕوو: هێڵی سەوز رایەڵەیەکی بەردەوامیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵکی خۆشەویستی کوردستانە. هەموو دەنگە جیاوازەکان بە لێپرسراوە حزبی و حکومییەکان دەگەیەنێت و لە خزمەت هەموو چین و توێژە جیاوازەکاندایە. بەبێ گوێدانە پێشینی حزبی، ئاینی و نەتەوەیی هەموو سەرنجەکان وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “هاوڵاتییان دەتوانن لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تاوەکو ١٢ی شەو لەرێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندی بە (هێڵی سەوز)ـەوە بکەن:
0535979
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



