وردەكاری هۆكاری هاتنی هێزێكی سەربازی حكومەتی عێراقی بۆ كامپی مەخمور

0
299

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە دوێنێوە هێزێكی سەربازی سەر بە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگریی عێراق هاتوونەتە نزیك كامپی مەخمور، كە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەكانی باكووری كوردستانە، بەوتەی بەرپرسانی كەمپەكە ئەو هێزە لەسەر داوای لایەنێكی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هاتوونەتە ناوچەكە و مەبەستیانە چەند ڕێكاری توندی ئەمنی لە كەمپەكە بگرەنە بەر ئەوەش نیگەرانی دانیشتووانی ناو ئەیو كەمپەیی بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕێگە بەهێزە سەربازییەكە نادەن ئەو كارە بكەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسانی كەمی شەهید ڕۆستەم جودی ناسراو بە كەمپی مەخمور بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە دوێنێوە هێزیكی سەربازی و ئەمنی بە چەكی قورس و سوكەوە هاتوونەتە نزیك كەمپی مەخمور ئەمڕۆش نوێنەری ئەو هێزە سەربازییە لەگەڵ ئیدارەی كەمەپەكە كۆبوونەتەوە و ئەوەیان پێڕاگەیاندوون كە مەبەستی هاتنی ئەو هیزانە بۆ ئەوەیە كە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە نیازە بۆخۆیان سەرپەرشتی كەمپەیكە بكەن و لە نزیكەوە ئاگاداری جموجوڵی ناو كەمپەکە ببێت، ئەوەش بەمەبەستی نەهێشتنی بیانووی توركیا بۆ هێرشكردنە سەر كەمەپەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، شاندە سەربازییەكەی عێراق بە بەرپرسانی كەمپەكەیان ڕاگەیاندووە كە دەیانەوێت چواردەوری كەمپەكە تەلبەند بكرێت و حكومەتی عێراق لە رێگەی سوپا و پۆلیسەوە پاسەوانی بكات هەروەها پۆلیسی عێراقی ئیدارەی كەمپەكە بدات و تەنها یەك رێگە بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی كەمپەكە هەبێت، بەڵام بەرپرسانی كەمپەكەو دانیشتوانەكەشی ئەو داواكارییانەی شاندەكەیان ڕەتكردووەتەوە و دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە.

لە زانیارییانی SNNئەوەشهاتووە كە هاتنی ئەو شاندە سەربازییە بەوتەی بەرپرسانی كەمپەكە لەسەرداوای لایەنێكی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بووە، ئەوەش زیاتر دانیشتووانی ناوكەمپەكەی نیگەران كردووە و جەختیان لەوەكردووەتەوە كە ڕێگەنادەن هیچ هێزێكی دیكە جگە لەخۆیان سەرپەرشتی و ئیدارەی كەمپی مەخموور بكات.

كەمپی مەخموور تایبەتە بە ئاوارەكانی باكووری كوردستان و ماوەی 25 ساڵە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور دروستكراوە، نزیكەی 10 هەزار كەس لە كەمپەكەدا نیشتەجێن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this