عەباس فەتاح: دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمان بەدەنگدان حساب بكرێت هەموو كەس دەتوانێت یاسا دەربكات

0
461

SNN-عەلی حەمە سەعید

جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ئەو حاڵەتەی دوێنێ‌ لە پەرلەمانی كوردستان ڕوویدا ڕێگریكردن بوو لە كارێكی ناپەیڕەوی كە لەلایەن فراكسیۆنی پارتییەوە بەتەمای ئەنجامدانی بوون، بەڵام بەشێوەیەكی یاسایی لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە ڕێگریلێكراوە ئەوەش مافێكی سروشتی سەرۆكی پەرلەمان رێگری بكات لە كاری نایاسایی و نا پەیڕەوەی لە پەرلەمانی كوردستان.

عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN-ی راگەیاند، لەدوای هەڵگرتنی دانیشتنەكەی پەرلەمان لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە كۆتایی بە هەموو شتێك هات، هیچ جۆرە دەنگدانێك نەكراوە ئەوەی هەیە لە تۆڕە كۆمەلاتییەكان دەوتریت دەنگدان كراوە لەكاتێكدا دەنگدان بە پرۆژەیاسا یان هەر بڕیارێك ڕێساو یاسای تایبەت بەخۆی هەیە و دەبێت جێبەجێبكرێ، بۆیە ئەگەر ئەوەی دوێنێ‌ بەدەنگدان و بە پرۆژەیاسا حساب بكرێت ئەوا هەموو كەس لەماڵی خۆی دەتوانێت بڕیارو یاسا دەربكات.

عەباس فەتاح وتیشی:” خویندنەوەی پرۆژەو دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسا كاتێك دەكرێت دەبێت پرۆژەكە بخوێندرێتەوە پاشان ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران وەربگیرێت و دواتر بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگەكان بژمێردرێن هاوكات لە پرۆتۆكۆڵی پەرلەمان تۆمار بكرێن ئەوە پێی دەوترێت دەنگدان نەك لەناو گرژی و ئاڵۆزی و شەڕە قسە بڵێت دەنگدانمان ئەنجامدا”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this