له ههرێمى كوردستان رێكارى نوێ لهبارهى تاى خوێنبهربوون دهگیرێنهبهر

ئاژهڵێكى گوێزهرهوهى تاى خوێنبهربوون | فۆتۆ: WHO
SNN – عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت، “دوای تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنەبەربوون كە بەهۆی ئاژەڵەوە بڵاودەبێتەوە، وەك وەزارەتی كشتوكاڵ چەندین رێكاری بەپەلە و گرنگمان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی گرتووەتەبەر بە تایبەت دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بە شێویەكی نافەرمی.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمى كوردستان ئهمڕۆ چوارشهممه 24ى ئایار، بە SNNی راگەیاند، “لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون چەندین رێكار و هەنگاوی گرنگ و بەپەلەمان گرتووەتەبەر، بەجۆرێك دەبێت ئاژەڵ لە سەربڕخانە فەرمییەكان سەر ببڕدرێن و بە پشكنین و مۆری فەرمیی ڤێرتێرنەری بچێتە بازاڕەوە، سەربڕینی ئاژەڵیش لەسەر رێگاكان و لاكۆڵانەكان بەهەموو جۆرێك قەدەغەیە”.
له بهشێكى ترى قسهكانیدا وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئهوهشى روونكردهوه، “سەربڕخانەكانمان ناچاركردووە كە دەبێت پێش سەربڕین و دوای سەربڕین پشكنین بۆ ئاژەڵەكان بكرێت، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی ئاژەڵەكە، هەروەها پێویستە رێكارە تەندروستییەكان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەت و كەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەكاندا رەچاو بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا كەرەنتینەكانی ئاژەڵ لە مەرز و فڕۆكەخانەكاندا دهكرێنهوه، چونكه پێویستە پشكنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بكەن كە دێنە ناو هەرێمی كوردستان”.
به وتهى هیوا عهلى، “وەزارەتی كشتوكاڵ رێكاری پێویست دەگرێتەبەر لەبارەی هێنانی ئاژەڵ بە شێوەیەكی نافەرمی و لە سنوورەكان. هەروەها رێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی كە نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی تێدا بڵاوبووەتەوە. هاوكات، بەمەبەستی دابینكردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەكی (قڕنە) كە هۆكاری سەرەكیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەكان، ئەم هەڵمەتە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


