
تەنکی سەربان
SNN
د.ئیدریس ئەحمەد، پزیشک و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند “لەگەڵ ئەوەی ژەنگ مەترسی ژەهراویبون بەمادەی ئاسن و بڕین و زیان گەیاندنی بۆ ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بەتایبەتی کۆئەندامی هەرس هەیە، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبون بە نەخۆشییەکانی جگەر”.
وتیشی: “لەسەر ئەو بنەمایە و بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داوە ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە بەرهەم دەهێنن، تانکی سەربانەکانیان بشۆرن و ئەو تانکییانەشی ژەنگیان کردوە بیگۆڕن”.
دەشڵێت: “ویستی لیژنە هاوبەشەکان زیان گەیاندن نییە بە شوێنەکان، بەڵام بۆ پابەندکردنیان بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی خاوەن شوێنەکان رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکەنەوە”.
د.ئیدریس ئەحمەد، داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لەپێناو تەندروستی خۆتان و منداڵەکانتان و خۆپاراستن لە مەترسییەکانی پیسبوونی ئاوی تانکی سەربان و خاوێنکردنەوەی لەژەنگ، واباشترە شەش مانگ جارێک تانکییەکانتان بشۆن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش



