
لۆگۆى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان | فۆتۆ: SNN
یهكگرتوو بۆچوونى خۆى لهسهر چالاككردنهوهى ئهنجوومهنى كۆمسیاران یهكلا كردهوه
SNN
نوێنهرى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان ههڵوێستى خۆى لهبارهى بابهتى چالاككردنهوهى ئهنجوومهنى كۆمسیاران یهكلاكردهوه و دهڵێت: “بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم لە ئێستا و لە داهاتوودا كە تێبینی و ڕەخنەی یاسایی لەسەر بێت”.
له روونكردنهوهیهكدا كه ئهمڕۆ شهممه 27ى ئایار، بڵاوكراوهتهوه، ئیسماعیل حمەعلی خورماڵی، نوێنەری یەکگرتوو لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم رایگهیاندووه، “لە ماوەی هەشت ساڵ و نیو كاری كۆمسیاری لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، هەمیشە كار و چالاكی و هەڵوێستەكانم بە شێوەیەكی پیشەیی و ئەرێنی بووە. لەو ماوەیەدا چەندینجار ئەوەم ڕاگەیاندووە كە بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم كە هۆكار بێت بۆ لێكترازان و كاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر پێگەی كۆمسیۆن و دژ بێت بە ئاشتەوایی و بێلایەنی و ئارامی سیاسی كوردستان بشێوێنێت”.
دهقى روونكردنهوهكه
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لە ماوەی هەشت ساڵ و نیو كاری كۆمسیاری لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، هەمیشە كار و چالاكی و هەڵوێستەكانم بە شێوەیەكی پیشەیی و ئەرێنی بووە. لەو ماوەیەدا چەندینجار ئەوەم راگەیاندووە كە بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم كە هۆكار بێت بۆ لێكترازان و كاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر پێگەی كۆمسیۆن و دژ بێت بە ئاشتەوایی و بێلایەنی و ئارامی سیاسی كوردستان بشێوێنێت.
سەبارەت بە نوێكردنەوەی كۆمسیۆن لە پەرلەمانی كوردستان لە بەرواری 22ى ئایارى 2023 بەدەر لەو تێبینی و ڕەخنە یاساییانەی كە هەبووە و هەیە لەسەر پرۆسەكە، بەگشتی بە حاڵەتێكی نا تەندروستی دەبینم و وادەزانم خزمەت بەو قەناعەت و مەبدەئەی كاری بەردەوامی من ناكات.
لەو سۆنگەیەوە وەك هەڵوێستێكی مەبدەئی و دوور لە لایەنگیری یان دژایەتی هیچ كەس و لایەنێك ڕایدەگەیەنم كە بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم لە ئێستا و لە داهاتوودا كە تێبینی و ڕەخنەی یاسایی لەسەر بێت و لە كەشێكی ئارام و تەندروستدا نەبێت و خزمەت بە كۆی پرۆسەی سیاسی كوردستان و ئاشتەوایی و یەكڕیزی و پێكەوەژیان نەكات لەكوردستان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



