وردەكاری چۆنییەتی تۆماركردنی بڕی سەپێچییەكان لە كامێراكانی پۆینت توو پۆینت

کامێرەی پۆنیت تو پۆینت
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە سبەینێوە تۆماركردنی سزای سەرپێچی كامێراكانی تیژرەوی پۆینت توو پۆینت دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە قۆناغی یەكەمیشدا تەنها ئەو 12 كامێرایە كاردەكەن كە دەكەونە سەر ڕێگای سەرەكی تاسڵوجە تادەگاتە قەزای دووكان، هاوكات بە پێنج قۆناغ لە داهاتووشدا سەرجەم كامێراكان دەكەونەكار كە ژمارەیان 225كامێرایە، هاوكات بڕی سەرپێچییەكان لە 70 هەزارەوە بۆ 250 هەزار دینار دەستپێدەكات.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم چەند ڕۆژەی كامێراكانی چاودێری تیژڕەوەی كە ژمارەیان 12 كامێرایە لەسەر ڕێگای سەرەكی تاسڵوجە تا دەگاتە قەزای دوكان بەشێوەی ئەزموونی كاریان كردووە، بەڵام لە سبەینێوە بەشێوەیەكی بەفەرمی كاردەكەن و سزاكان تۆماردەكەن، بە پێنج قۆناغی سەرجەم كامێراكان دەكەونە كار كە ژمارەیان 225 كامێرایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی سزای كامێراكانی پۆینت تو پۆینت لە 70 هەزار دینارەوە تا 250 هەزار دینار دەستپێدەكات، بەجۆرێك لەیەك كیلۆمەتر تا 15 كیلۆمەتر لەو خێراییەی بۆ شەقامەكە دیاریكراوە 70 هەزار دینارە و بەو شێوازە بەرزدەبێتەوە تا دەگاتە 250 هەزار دینار، لەكام كامێرا بەرزترین خێرایی تۆماركردبێت ئەوەیانی بۆ هەژماردەكرێت.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەم قۆناغەدا تەنها ڕێگای سەرەكی سلێمانی تا دەگاتە قەزای دووكان كە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات و 12 كامێرای چاودێری سزاكان تۆماردەكەن پاشان لە قۆناغی داهاتوودا كامێراكانی ڕێگای سەرەكی سلێمانی چەمچەماڵ دەكەونەكار و دواتریش سەرجەم كامێراكان لەڕێگا سەرەكییەكان سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی دەكەونە كار بۆ ئەومەبەستەش شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە لەكەوتنە كاری هەر كامێرایەك.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



