ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم پێشێلى یاسایه‌كى كرد كه خۆى دایناوه

ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریی هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سوێندخواردنى دوو ئه‌ندامى نوێى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه نه‌یتوانى رێژه‌ى یاسایی ته‌واو بكات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش دوو كۆمسیاره نوێیه‌كه سوێندیان خوارد.
هه‌فته‌ى پێشوو به‌بێ واژووى ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بابه‌تى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران خرایه به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌وه. دواتر له رۆژى 22ى ئایار، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى دانیشتنى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ى داخست و كۆتایی پێهێنا، به‌ڵام هێمن هه‌ورامى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و مونا قاهوهچى، سكرتێرى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌یان به‌رده‌وامى پێدا و رایانگه‌یاند، “ده‌نگ له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه دراوه”. بابه‌ته‌كه مشتومڕى یاسایی گه‌وره‌ى دروستكرد، له‌و باره‌یه‌وه، چۆمان محه‌مه‌د، شاره‌زایی یاسایی رایگه‌یاند، “له‌دواى داخستنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه هیچ نرخێك بۆ به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه نابێت له‌ڕووى یاساییه‌وه، چونكه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هێزى یاسایی نییه”. به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى شاره‌زایانى یاسایی كۆكبوون له‌سه‌ر نایاسایی بوونى بابه‌تى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران هه‌ریه‌كه له، “یه‌كگرتووى ئیسلامى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى” بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانیان كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریی كۆبووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌نیا پێنج ئه‌ندام ئاماده‌بوون، له‌كۆى نۆ ئه‌ندام، بۆیه رێژه‌ى یاسایی ته‌واو نه‌بووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش عەلی ساڵح مەحمود و کامەران نەشئەت ئەحمەد وه‌ك ئه‌ندامى نوێى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران سوێندى یاساییان خواردووه”.
بەپێی یاسای ژماره 23ى ساڵى 2007ى ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم، بۆ ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانی هێزى یاسایین هه‌بێت، پێویسته سێ له‌سه‌ر چوارى ئه‌ندامه‌كانى ئاماده‌بن كه ده‌كاته شه‌ش ئه‌ندام له‌كۆى نۆ ئه‌ندام. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌مڕۆ ته‌نیا پێنج ئه‌ندامیان ئاماده‌بوون، چونكه هه‌ریه‌كه له سەرۆکی دادگاکانی تێهەڵچونەوەی سلێمانی و گەرمیان، جێگرێكى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى دادوه‌ریی و سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون.
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم، لە نۆ ئەندام پێکهاتوون، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هاوكات سه‌رۆكى دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هەرێمه. سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه دوو جێگرى هه‌یه، ئه‌ندامه‌كانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێكهاتوون له سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتی دادوەری، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم، سەرۆکی دادگاکانی تێهەڵچونەوەی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و گەرمیان.
له مێژووى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریی هه‌رێمدا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌بێ ته‌واوكردنى رێژه‌ى یاسایی كۆده‌بێته‌وه و پاشانیش بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌دات كه پێچه‌وانه‌ى یاساكه‌ى خۆیه‌تى.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



