
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن بە شەش قیست قەرزی ئاو بدەنەوە و و دەشڵێت، “ئەوەی 200 هەزار دینار قەرزی لەسەربێت بۆی دەكرێتە شەش قیست.”
ئاری ئەحمهد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “پێشووتر قەرزی ئاو دەكرایە چوار قیست، بەڵام ئێستا لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان زیاد كراوە بۆ شەش قیست.”
وتیشی، “كەسێك 200 هەزار دیناری ئاو قەرزار بێت ئەوە بۆی دەكرێتە شەش قیست بە مەرجێك قیستی یەكەمی 25%ی بدات 75%ی قەرزەكەی دیكەیش بە پێنج قیست بداتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە شەش قیست.”
ڕوونیشی كردەوە، قیستی یەكەم پێكدێت لە 25%ی كۆی گشتیی قەرز و پێنج قیستەكەی دیكەیش هەریەكەی 15%ی قەرزەكە دەبێت.
بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 300 ملیار دیناری قەرزی ئاو لای هاووڵاتییانە و لێخۆشبوونی 15%ـی قهرزی كرێی ئاوی هاووڵاتییان تاوەکوو 21ـی 6 بەردەوام دەبێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



