په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتى مووچه هه‌واڵێكى نوێى راگه‌یاند

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى حوزه‌یران، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بڕگه‌ى گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم خراوه‌ته‌وه ده‌نگدانه‌وه به‌ڵام نه‌یتوانیوه ده‌نگى پێویست به‌ده‌ستبهێنێت.
پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌واوى مادده‌كانى په‌سه‌ند كران له 68 مادده پێكهاتووه كه تێیاندا خه‌رجى و داهاتى عێراق بۆ ساڵه‌كانى 2023، 2024 و 2025 رێكخراوه. له‌نێو ئه‌و ماددانه‌دا مادده‌كانى 13 و 14 په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، چونكه مادده‌ى 13 گوزارشت ده‌كات له چه‌سپاندنى پشكى هه‌رێمى كوردستان كه 12.68٪ه و مادده‌ى 14ش بڕگه‌ى مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆى پارێزگاكانى تێیدا جێگیر كراوه كه رێگه‌ده‌دات به مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى ئه‌گه‌ر هات و داهات و پاره‌ى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش نه‌كرا.
بڕگه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه یه‌كێكه له‌و بڕگانه‌ى كه زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ر بوو له ماوه‌ى رابردوودا، ته‌واوى فراكسیۆنه كوردییه‌كان جگه له فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ واژوویان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له بودجه‌دا جێگیر بكرێت، به‌ڵام به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌م بڕگه‌یه ره‌تكرایه‌وه بۆ كۆى ده‌نگ.
له‌و باره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: “من خۆم بینیم بڕگه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌نگى ته‌واوى به‌ده‌ستهێنا بۆ ئه‌وه‌ى جێگیر بكرێت، به‌ڵام سه‌رۆكى په‌رله‌مان ره‌تیكرده‌وه، بۆیه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “شەوی رابردوو فراكسیۆنە كوردستانیەكان دەقێكیان خستە بەردەستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، دوای خستنە دەنگدانەوە، دەنگی پێویستی نەهێناو رەتكرایەوە”.
ده‌قى بڕگه‌كه
زیادكردن بۆ ئەوەی لە بڕگەی (ب)لەسەرەوە هاتووە، لەوەی پەیوەستە بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان, تەواوی یاخود بەشێك لەرێژەی (30%) بەدەستهاتوو لە جیاوازی زیادەی نرخی بەرمیلێك نەوت بەپێی پشكی هەرێم كە هەناردە دەكرێت یاخود دەنێرێت بۆ بازاڕەكانی ناوخۆ, بدرێت بە شایستەی فەرمانبەران كە لەئەنجامی (پاشەكەوت و لێبڕینی مووچە) لێیان بڕدراوە، بگێڕێتەوە بۆ مووچەكانیان بە رێژەی (12%) تا كاتی گێڕانەوەی تەواوەتی هەموو پارەكانیان لە ساڵی (2015)بەدواوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


