“پێداچوونەوە بۆ ئەو بڕگانەی بوجەی عێراق دەکەین کە لە پەرلەمان دەنگیان پێ دراوە”

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆوەزیرانی عێراق رایگەیاند: کە پێداچووبەوە بۆ ئەو بەندانە دەکەین کە تایبەتە بە بودجە و لە پەرلەمانی عێراق شەوی رابردوو دەنگی لەسەر دراوە”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامەکەیدا سوپای ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات لەگەڵ سەرۆککۆمار کە هەوڵەکانیان چڕکردەوە تا پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە پەرلەمان تێپەڕێت، بودجەی نوێی عێراق ئەولەویەتانەی لە بەرچاوگرتووە کە کاریگەرییان لەسەر پێداویستییە سەرەتاییەکانی تاک و بژێوی هاووڵاتیان هەیە، و هەوڵدەدات خواستەکانیان لەوەدا بەدیبهێنێت کە چاوەڕوانی دەکەن لە حکومەت وەک خزمەتگوزارییەکان و پڕۆژەکانی بیناسازی و ژێرخانی ئابووری.
سودانی روونیشی دەکاتەوە، حکومەت کاردەکات بۆ پێداچوونەوە بەو بڕگانەی کە لە بودجەدا هەمووار کراون، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە تا چەند لەگەڵ دیدگا و ئامانجەکانی حکومەتدا دەگونجێت، دەشڵێت، ئێمە زۆر پێزانینمان بۆ ئەو هەوڵانەی دراون بۆ پەسەندکردنی بودجە، بەتایبەتی باسی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان و لیژنەکانی پلاندانانی ستراتیژی و لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



