په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب: پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌نێو بودجه هێنده‌ى پشكى 10 پارێزگاى عێراقه

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌نێو پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق هێنده‌ى پشكى 10 پارێزگاى عێراقه، ده‌شڵێت: “گه‌لى كوردستان له‌نێو پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا مافى چه‌سپێنراوه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى حوزه‌یران، جه‌واد غانى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “هه‌رێمى كوردستان پشكى خۆى له‌نێو بودجه چه‌سپاندووه و وه‌ریگرتووه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌راورد بكرێت به پارێزگاكانى تر‌ى عێراق ئه‌وه پشكه‌كه‌ى هێنده‌ى پشكى 10 پارێزگایه”.
له‌باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: “هه‌رێمى كوردستان ساڵانێكى زۆره نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، به‌ڵام یه‌ك دینارى ئه‌م هه‌نارده‌ى نه‌وته نه‌چووه‌ته نێو خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى فیدراڵى”.
به وته‌ى جه‌واد غانى، “به‌پێى یاساى بودجه حكومه‌تى هه‌رێم پێویسته 50٪ى داهاتى نانه‌وتى راده‌ستى به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه ئه‌و كاره بكات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ناڕازیه له پشكى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌رێم وه‌ریده‌گرێت پشكى 10 پارێزگایه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


