“ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا پاكتاوى كێشه داراییه‌كانى نێوانیان بكه‌ن، به‌غدا قه‌رزارى هه‌رێم ده‌بێت”

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داوا له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات خۆى پاشه‌كه‌وتى مووچه بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه مه‌حاڵه عێراق رازى بێت به دابینكردنى پاره بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه له هیچ حاڵه‌تێكدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى حوزه‌یران، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “لایه‌نه عێراقییه‌كان بیر و بۆچوونیان وایه ته‌نانه‌ت قبوڵى ناكه‌ن باسى گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكه‌یت له‌لایان چبكات به‌وه‌ى ئه‌وان پاره‌كه دابین بكه‌ن و بینێرن بۆ هه‌رێم، بۆیه داوا ده‌كه‌م حكومه‌تى هه‌رێم خۆى بیداته‌وه، تكایه له‌م بابه‌ته‌دا داوا له عێراق مه‌كه‌ن خۆتان پاره‌ى ئه‌و خه‌ڵكه بده‌نه‌وه كه له ناخۆشترین كاتدا له‌گه‌ڵتان وه‌ستا”.
له‌باره‌ى شهفافبوونى پرۆژه‌یاساى بودجه و په‌یوه‌ندیدار به پشكى هه‌رێم جه‌مال كۆچه‌ر باسى له‌وه‌شكرد، “به دڵنیاییه‌وه لێره به‌دواوه پرۆژه‌یاساى بودجه شه‌فاف ده‌بێت، چونكه شیعه‌كان و به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق زۆر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به وردى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شهفافبوونى خه‌رجى و داهاتى هه‌رێم بكه‌ن له‌نێو بودجه‌دا”.
به وته‌ى جه‌مال كۆچه‌ر، “له ساڵى 2024دا ته‌واوى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له 2004ه‌وه بۆ 2022 له بوارى داراییدا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، چونكه به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق سوورن له‌سه‌رى”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، “ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا پاكتاوى كێشه داراییه‌كانى نێوانیان بكه‌ن، به‌غدا قه‌رزارى هه‌رێم ده‌بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


