دڵنیایی دەدرێت لە وەرگرتنی زۆرترین خوێندكاری دەرچووی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم

SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەیی زانستی هەرێم دڵنیایی دەدات لە ڕەخساندنی زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بۆ ئەومەبەستەش بەرنامەو پلانی تایبەت بەو بابەتە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دانراوە تا زۆرترین خوێندكار وەربگیرێن لە زانكۆ و پەیمانگاكان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو (ئارام محەمەد) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەكەی ئەنجامداوە كە بەرپرسن لە وەرگرتنی خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 12، بۆ ئەومەبەستەش شێواز و پلانەكانی وەرگرتن و گواستنەوەو دابەزینی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دانراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری خوێندنی باڵا لە كۆبوونەوەكەدا پلان و بەرنامەكانی وەزارەت تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكاران و قوتابیان و گواستنەوە و دابەزین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ تاوتوێكردووە، چەند بابەتێكی گرنگ و پەیوەست بە شێوازی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان خرایە ڕوو و بەرنامەی پێویستیان لەبارەوە دانراوە بۆ ئەوەی زۆرترین خوێندكار وەربگیرێن.
SNNئەوەشی زانیوە كە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە كە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو زۆرترین ڕێژەی پلانی وەرگرتن بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان تەرخان بكات ئەوەش بە ڕەچاوكردنی كوالیتیی خوێندن و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانێكی تۆكمەدا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



